نهێنی بۆكسه سوره‌كه‌ی كۆشكی شاهانه چییه؟
وێستگە ستایل-
كۆشكی به‌كنگهام وێنه‌یه‌كی شازاده" چارلزی" سێهه‌می بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ده‌ركه‌وتووه بۆكسه سووره فه‌رمیه‌كه‌ی كۆشكی شاهانه له‌به‌رده‌میایه‌تی، كه تیایدا به‌ڵگه‌نامه فه‌رمیه‌كانی حكومه‌تی تیادایه.
پێشتریش شاژنه ئه‌لیزابێس چه‌ندجارێك وێنه‌ی بڵاوبۆته‌وه كه تیایدا بۆكسه سووره‌كه‌ی كۆشكی شاهانه له‌به‌رده‌میدا هه‌بووه.
له‌ناو ئه‌م بۆكسه سوره‌دا چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیا و چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی "كۆمنۆلس" ی تیادایه كه پاشا له‌ڕێی سكرتێره تایبه‌ته‌كه‌یه‌وه پێی ده‌گات.
وێنه‌كه له هۆڵی ژماره 18 ی كۆشكی به‌كنگهام تۆمار كراوه له پشتی چارلزه‌وه وێنه‌یه‌كی دایك و باوكی كۆچكردووی دانراوه.
شاژنه ئه‌لیزابێس ته‌مه‌ن درێژترین شاژنی وڵاتی به‌ریتانیا بووه و زۆرترین ماوه فه‌رمانڕه‌وای كردوه له ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا و له به‌رواری 8/9/2022 كۆچی دوایكردوه.
PM:02:23:24/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1276
جار خوێنراوه‌ته‌وه