هه‌ستێكی نامۆ له ده‌ستتدا ئاماژه‌یه بۆ كه‌می ڤیتامینێك له له‌شتدا
وێستگە ستایل-
ئه‌گه‌ر وابیر ده‌كه‌یته‌وه كه‌می ئاستی ڤیتامین B12 كاریگه‌ری له‌سه‌ر له‌شت نابێت ئه‌وه به‌هه‌ڵه‌دا چویت، ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه ئاشكرای كردوه كه‌می ئه‌م ڤیتامینه زیانی زۆر گه‌وره به له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت.
ڤیتامین B12 یه‌كێكه له‌و جۆرانه‌ی ڤیتامین توانای توانه‌وه‌ی هه‌یه له ئاودا، به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له چه‌ندین جۆری خۆراكدا هه‌یه به‌تایبه‌ت به‌رهه‌مه‌كانی شیر.
ئه‌م ڤیتامینه یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی خڕۆكه سوره‌كانی خوێن و یارمه‌تی چالاكی سه‌نته‌ری كۆئه‌ندامی ده‌مار ده‌دات، كه‌مبوونه‌وه‌ی ڤیتامین B12 له له‌شدا هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به مێروله‌كردنی ده‌ست و پێ بكه‌یت ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له نیشانه ئاگاداركه‌ره‌وه‌كان، جگه له‌وه‌ش هه‌ست به‌م نیشانانه‌ی دیكه ده‌كه‌یت:
- هه‌ستكردن به ماندوێتی زۆر
- كه‌مبوونه‌وه‌ی ووزه‌ی له‌ش
- مێروله‌كردنی ده‌ست و پێ
- هه‌وكردن و سووربوونه‌وه‌ی زمان
- دروستبوونی برین له‌ناو ده‌م
-لاواز بوونی ماسولكه‌كان
-لێڵ بوونی توانای بینین
-توشبوون به خه‌مۆكی
- لاواز بوونی توانای یاده‌وه‌ری
AM:10:31:24/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1344
جار خوێنراوه‌ته‌وه