‌کاریگەریەکانی خۆراک لەسەر فرمانی هەرسکردن لە مرۆڤدا

وێستگە ستایل-

کۆئەندامی هەرس خۆراک دەشکێنێت بۆ ماددە خۆراکیەکان و وزە کە لەش دەتوانێت بەکاری بهێنێت، هەندێک جۆری خۆراک لەوانە سەوزە و ماست دەتوانن یارمەتی ئەم پرۆسەی هەرسکردنە بدەن،  دكتۆر محمد پسپۆڕی وردی نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەرس و جگەر و هەناوبینی له‌م بابه‌ته‌دا كاریگه‌ریه‌كانی خواردن له‌سه‌ر هه‌رسی گه‌ده‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

‎خواردنی هەندێک جۆری خۆراک یان ئەنجامدانی گۆڕانکاری لەناکاو لە خۆراکدا دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە هەرسکردندا، لە هەندێک کەسدا کێشەی کۆئەندامی هەرس دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی لەوانە:
‎1- ئاوسانی سک 
‎2- غازات 
‎3- قەبزی
‎4- سکچوون
‎5- هێڵنج و ڕشانەوە
‎6- دڵەکزێ.... هتد

‎هەندێک لە خواردن و خواردنەوەکان ئەگەری توشبوون بە ئاوسانی سک و دڵەکزێ  زیاد دەکەن. بۆ نموونە
‎خواردنەوە گازییەکان یان خواردنەوە شیرینکراوەکانی شەکر، کاربۆهیدراتی پاڵاوتە، وەک نانی سپی
‎شیر یان شوکولاتەی سپی و ئەو خۆراکانەی کە چەوری تێریان زۆرە، وەک پەنیر و کرێم و قاوە و خواردنەوەکانی تر کە کافاینیان تێدایە، خواردنی بەهارات، وەک هەندێک جۆری کاری، خواردنە چەورەکان، وەک پیتزا
‎هەروەها هەندێک خوو دەتوانن ڕێگری لە هەرسکردن بکەن. لەوانە خێرا خواردن و پاڵکەوتن ڕاستەوخۆ دوای نانخواردن.

‎هەروەها جەستە دەتوانێت کاتێکی زیاتری بخایەنێت تا ژەمە گەورەکان هەرس دەکات، ئەمەش ڕەنگە بۆ هەندێک کەس کێشە دروست بکات. 

بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هەرس باشتر وایە لەبری یەک ژەمی گەورە چەند ژەمێکی بچووک بخۆیت، بەڵام سیستەمی هەرسکردنی هەموو کەسێک وەک یەک نیە . بۆ نموونە ڕەنگە هەندێک کەس بەرگەنەگرتنی خۆراک و هەستیارییان هەبێت، هەندێکی تریش نا.

‎لەوانەیە پزیشک پێشنیاری ئەوە بکات کە ئەو کەسانەی کێشەی هەرسیان هەیە وەک ئەمانە یاداشتنامەی خۆراکیان هەبێت. ئەمەش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ناسینەوەی ئەو خۆراک و خواردنەوانەی کە کێشەی هەرسکردن دروست دەکەن.


PM:03:03:17/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌