خانمه هونه‌رمه‌ندێكی ناودار كۆچی دوایكرد
وێستگە ستایل-
لقی دیمه‌شق سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی سوریا، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه هه‌واڵی كۆچی دوایی خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری سووری" ئه‌نتوانێت نه‌جیب" ی له‌ته‌مه‌نی 92 ساڵیدا بڵاوكرده‌وه.
له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌یان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئه‌م سه‌ندیكایه ئاشكرای كردوه له چه‌ند كاتژمێری داهاتودا كاتی پرسه‌كه‌ی دیاری ده‌كرێت.
له كۆتایی ساڵانی 60 ه‌كانی سه‌ده‌ی 20 ئه‌م خانمه هونه‌رمه‌نده له بواری هونه‌ریدا كاریكردنی ده‌ستیپێكردوه و له چه‌ندین درامای سوریدا ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه، ده‌یان كاری شانۆگه‌ری و دراما و سینه‌ما و ته‌له‌فیزۆنی هه‌یه.
له ماوه‌ی ڕابردودا ئه‌م خانمه توشی چه‌ندین گرفتی ته‌ندروستی بووه به‌هۆیه‌وه ڕه‌وانه‌ی چاودێری چڕی نه‌خۆشخانه كراوه و شۆردنه‌وه‌ی گورچیله‌ی بۆ كراوه.
ناوی ته‌واوی ئه‌م خانمه" ئه‌نتوانێت نه‌جیب بالوغ" ه و هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ندی كۆچكردو" یوسف شویری" بووه خه‌ڵكی ناوچه‌ی درعایه له باشووری سوریا یه‌كێكه له به‌ته‌مه‌نترین خانمه هونه‌رمه‌نده سوریه‌كان.
AM:11:37:17/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 652
جار خوێنراوه‌ته‌وه