ڕاپۆرتێك: عێراقیه‌كان یه‌كێكن له توڕه‌ترین گه‌له‌كانی جیهان
وێستگە ستایل-
به‌هۆی ئه‌و كێشه و ناكۆكیانه‌ی له جیهاندا هه‌یه، ئاستی دڵه‌ڕاوكێ و توڕه‌ی له‌ناو نه‌ته‌وه‌كان زۆر زیادی كردوه، نه‌بوونی پپێویستیه‌كان و ئه‌سته‌م ده‌ستكه‌وتنی كار، زۆر بوونی بێكاری و نه‌بوونی پێویستیه سه‌ره‌تاییه سه‌ره‌كیه‌كان هۆكاری زیادبوونی توڕه‌یی هاوڵاتیانن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی (Gallup Global Emotions) بۆ ساڵی 2021 بڵاویكردۆته‌وه كه تیایدا ئاستی هه‌ست و سۆز و توڕه‌ی هاوڵاتیانی زیاتر له 100 وڵاتی جیهانی تۆماركراوه تیایدا، داتاكان له نیوه‌ی ساڵی 2021 بۆ سه‌ره‌تای ساڵی 2022 كۆكراوه‌ته‌وه.
ده‌ره‌ئه‌نجامی ئه‌م داتایه ده‌ریخستوه، هاوڵاتیانی لوبنانی توڕه‌ترین نه‌ته‌وه‌ن و پله‌ی یه‌كه‌میان پێدراوه پاش ئه‌وان هاوڵاتیانی توركیا و دواتر ئه‌رمینیا و له پله‌ی چوارهه‌مدا هاوڵاتیانی عێراقی هه‌یه و پله‌ی پێنجهه‌م بۆ هاوڵاتیانی ئه‌فغانستانه، له‌و ڕۆژه‌ی ڕاپرسیه‌كه كراوه ئه‌و هاوڵاتیه لوبنانیانه‌ی ده‌نگیانداوه به‌ڕێژه‌ی %49 توڕه بوون ئه‌وه‌ش به به‌رزترین ئاست تۆمار ده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر چی عێراق وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و ژێرخانێكی ئابوری به‌هێزی هه‌یه به‌ڵام زیاتر له %25 ی هاوڵاتیانی عێراقی به ده‌ست بێ كاریه‌وه ده‌ناڵێنن و%30 ی عێراقیه‌كان له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریه‌وه گوزه‌ران ده‌كه‌ن.
PM:05:02:28/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 1552
جار خوێنراوه‌ته‌وه