‌چەند ڕاستیەک لەسەر بۆرییەکانی خوێن

وێستگە ستایل-

بۆرییه‌كانی خوێن، گوێزه‌ره‌وه‌ی‌ خوێنن بۆ ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌ندامه‌كانی له‌ش پێویستی بێت پێی ده‌گات،  دکتۆر ئارام پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و سنگ و بۆرییەکانی خوێن له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر له‌سه‌ر بۆرییه‌كانی خوێن ده‌خاته‌ ڕوو.

1- بۆریەکانی خوێن بریتین لەو بۆریانەی کە خوێن ئەگوازنەوە بۆ هەموو بەشەکانی جەستە ، بۆریەکانی خوێن یان خوێنبەرن، یان خوێنهێنەرن یان ملولەکانی خوێنن، ئەگەر هەموو بۆریەکانی خوێن بدرێن لە یەکتر ئەوا درێژیەک دروست ئەبێت کە زیاترە لە ٦٠ هەزار میل واتە دووجار سوڕانەوە بە چواردەوری گۆزی زەویدا .

2- بە درێژایی تەمەن ( بە نزیکی ٧٠ ساڵ) بۆریەکانی خوێن ١ ملیۆن بەرمیل خوێن ( ٢٠٠ لیتری) ئەگوازنەوە.

3- بۆریەکانی خوێن وەکو تیم کارئەکەن ، بونی کێشە لە بۆریەکی خوێن واتە بونی کێشە لە بۆریەکانی تری خوێندا ئەگەری دروست بونی زۆرە.

4- هەموو بۆریە خوێنە جیاوازەکان ئەکرێت توشی نەخۆشی ببن و ڕەق ببن .


PM:03:36:28/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌