گه‌نجێك له پێكه‌نینی زۆردا سییه‌كانی ته‌قیه‌وه
وێستگە ستایل-
گازی ئۆكسیدی نیترۆز كه ناسراوه به "گازی پێكه‌نین" بووه هۆی ته‌قینه‌وه‌ی سییه‌كانی گه‌نجێك پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م گازه‌ی به‌بڕێكی زۆر هه‌ڵمژیوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" میرۆر" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" ئه‌لیكس لیلته‌ر له ئاهه‌نگێكدا كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی ئاماده بووه بڕێكی زۆر له گازی ئۆكسیدی نیترۆزی هه‌ڵمژیوه پاش ئه‌وه هه‌ستی به توندبوونی هه‌ناسه و ئاوسانی ملی كردوه بۆ ئه‌وه‌ش گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه"
گۆڤاره‌كه ئاشكرای كردوه ئه‌م گه‌نجه ته‌مه‌نی 16 ساڵه پزیشكه‌كانی ئاگادار كردۆته‌وه گازی " Nitrous oxide" هه‌ڵمژیوه له ئاهه‌نگێكی كۆتایی هه‌فته كاتێك له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی به‌شدار بووه.
ئه‌لیكس به‌ختی هه‌بووه كه پزیشكه‌كان توانیویانه ژیانی ڕزگار بكه‌ن، ئه‌و هه‌وایه‌ی له‌سییه‌كانی و ده‌وری دڵی كۆبۆته‌وه ده‌ریان هێناوه له‌ڕێی نه‌شته‌رگه‌ریه‌وه.
گازی "ئۆكسیدی نیترۆز" به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی بۆ بێهۆش كردن یان فوكردنه ناو میزه‌ڵدان به‌كارده‌هێندرێت هه‌ندێك كه‌سیش وه‌ك مادده‌ی هێوركه‌ره‌وه هه‌ڵی ده‌مژن.
AM:11:18:25/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 992
جار خوێنراوه‌ته‌وه