‌هۆكاری سه‌ره‌كی توشبوونن به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ ده‌نگه‌ ژێكان

وێستگە ستایل-

شێرپەنجە ئەو نەخۆشیەی زیاد لە ١٠٠ جۆری ھەیە، زۆرترین بەشەکانی لەش دەکرێ گرێی شێرپەنجەیی تیایاندا دروست ببێت، بێگومان دەنگە ژێیەکانیش بەدەر نین لە توشبوون بە شێرپەنج، دکتۆر شکار پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی قوڕگ و لووت و گوێ له‌م بابه‌ته‌دا گرنگترین هۆكاره‌كانی توشبوون به‌م جۆره‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌خاته‌ ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیان زیاتر به‌رچاو ڕونبن.

دەنگەژێکان بریتین لە دوو پەڕەی ماسولکەیی لە گەروودا کە یارمەتیت دەدەن لە دروستکردنی دەنگە جیاوازەکانی زمان و قسەکردن.
لە کاتی دروستبوونی شێرپەنجە لە دەنگەژێکاندا، دەبێتە ھۆی گۆڕانی دەنگی کەسی توشبوو و گۆڕانەکە بە ئاشکراھەستی پێدەکرێت، بە پێی ئەنجامی توێژینەوە زانستییەکان کێشانی جگەرە و نێرگەلە و خواردنەوە کحولیەکان ھۆکاری سەرەکین بۆ گەشە کردن و توشبوون بەم جۆرەی شێرپەنجە.

خۆشبەختانە زۆرینەی شێرپەنجەکانی دەنگەژێکان چارەسەریان ھەیە بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری، یاخود بەکارھێنانی لێزەر، بەتایبەت ئەگەر لە قۆناغەکانی سەرەتادا دەستنیشان بکرێت.


PM:03:27:23/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 2616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل