‌هۆكاره‌كانی ڕه‌فتاری گێچه‌ڵ

وێستگە ستایل-

گێچەڵکردن یەکێکە لەو جۆرە توندوتیژیانەی کە کەسێک، چ منداڵ بێت یان گەورە، بە شێوەی جۆراوجۆر دژی کەسانی دیکە ئەنجام دەدات، وەک هەڕەشەکردن یان بە شێوەی زارەکی و دەستدرێژی جەستەیی بەرامبەر کەسەکە بەبێ ئەوەی هۆکارێکی ڕاستەقینە بۆ ئەو کارە بکات جگە لە خواستی زیانگەیاندن و سەپاندنی کۆنترۆڵ، دكتۆر هێمن پزیشکی پسپۆڕی دەرونی له‌م بابه‌ته‌دا هۆكاره‌كانی ڕەفتاری گێچەڵکردن لە مرۆڤدا لە منداڵییەوە ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ چه‌ند حاڵه‌تێك.

1- دایک و باوکی سووکایەتییان پێکردووە یاخود دایک و باوکی لە بەردەمیدا سووکایەتییان بە یەکێکیان کردووە.
2- دایک و باوک پشتگوێی دەخەن.
3- پەروەردەیەکی هەڵە یان ئەگەر یەکێک لە دایک و باوکەکان چەوسێنەر بێت، منداڵەکە لە ڕەفتاردا چاویان لی دەکات.
4- کۆنتڕۆڵکردنی دایک و باوک و سەپاندنی کۆنترۆڵی خۆیان بەسەریدا، ئەمەش متمانە بەخۆبوونی کەمدەکاتەوە و پەنا دەباتە بەر سەرپێچی و کۆنترۆڵکردنی بەسەر ئەوانی تردا.
5- یارییە ئەلیکترۆنییە توندوتیژەکان یان دیمەنەکان کە هانی منداڵەکە دەدەن بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ قسەی ناشرین بکات، وەک لە کارتۆن یان دیمەنە کۆمیدیەکاندا.


PM:09:54:06/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل