‌مەترسیەکانی فتقی دیواری سک چییه‌؟

وێستگە ستایل-

فتقی دیواری سک بریتییە لە دەرچوونی بەشێک لە پێکھاتەی ناوەوەی لەش لەسەر دیواری سک کە بە شێوەی ھەڵاوسان دەردەکەوێت، دەکرێت لە ئەنجامی پەستانێکی زۆر لەسەر سک وەک بەرزکردنەوەی تەنێکی قورس یان  دووگیانی یان قەبزی ڕووبدات، دكتۆر ئاسۆ پسپۆڕی نەشتەرگەری کۆئەندامی هەرس و فتق و گرێی مەمک و غوددە له‌م بابه‌ته‌دا مەترسیەکانی فتقی دیواری سک  ده‌خاته‌ ڕوو.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" فتقی دیواری سک بە شێوەیەکی گشتی مەترسیدار نییە، بەڵام لە ھەندێک باری دەگمەندا مەترسی گەورە لەسەر ژیانی کەسەکە دروست دەکات، بەھۆی چوونە ناوەوەی بەشێکی ڕیخۆڵە بۆ ناو فتقەکە بەمەش جووڵەی ئاسایی ڕیخۆڵە دەوەستێت و ڕیخۆڵە دەگیرێت، کە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا دەبێتە ھۆی ژەھراویبوون و مردنی ئەو بەشەی ڕیخۆڵە."

لە نیشانە ئاگادارکەرەوەکانی ئەم مەترسیە بریتییە لە ھەڵاوسانی سک، ئازاری توند، ڕشانەوە، تا، نەبوونی جوڵەی ڕیخۆڵە و شکستھێنانی کرداری پیسایی کردن.

پێویستە کەسەکە بە زووترین کات بگەیەندرێتە نزیکترین نەخۆشخانەی فریاکەوتن و پاش دڵنیابوونەوە لە گیرانی ڕیخۆڵە نەشتەرگەری بەپەلەی بۆ ئەنجام بدرێت، تا ژیانی لە مردن ڕزگار بکرێت.


PM:06:58:06/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل