هونه‌رمه‌ند خالید ڕه‌شید: لە جەنگەڵەکانی ئەفریقاش روداوی لەم جۆرە نەماون کەسەگ مرۆڤ بخوات
وێستگە ستایل-
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی ناوبازاڕی شاری سلێمانی كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌گی بێلانه له‌سه‌ر شه‌قام و ناو بازاڕ كۆبوونه‌ته‌وه قسه و باسی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه، داوا ده‌كرێت لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه بكات.
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هونه‌رمه‌ند خاید ڕه‌شید له هه‌ژماره فه‌رمیه‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بابه‌تێكی بڵاوكردۆته‌وه و نوسیویه‌تی"بەفریشتە کردنی سەگ ئەو سەگ بازارەی لێ چاوەروان دەکرێت ،کەدەیبینن. ئاخر ئەم چاولێکەری کردنە کوێرەی ئەوروپاو ئەمەریکا بەبێ هیچ چاودێریەکی کەسانی پسپۆر‌و ڤێترینار ،ئەم هەموو گوند‌و زانکۆ‌و ناوی دوکان و مۆلانە بەناوی ئەوروپی بۆ؟"
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌ڵێت" ئەو کچە منداڵەی دوینێ سە گ خواردی ، لەژێر کاریگەری راگەیاندنەکاندا کەسەگیان کرد بەفریشتە، چۆتە کولانەی ئەو سەگە درندانەوە، لەهەر ولاتیکی ئەوروپی ئه‌گەر سەگ پەلاماری کەسێک بدات دەبێت خاوەنەکەی قەرەبوی ئەو زیانە بکاتەوە، جگە لەوەی ئەو سەگە حوکمی کوشتنی بەسەردا دەسەپێنرێت،جونکە سەگ کەتوانی مرۆڤ بخوات نابێت لەناو کۆمەلگادا جیگەی بێتەوە و پێی دەوترێت سەگی شێت یا درندە.تەنها دەولەت لەژێر چاودێری توندا ،دەتوانێت سەگ لەحالەتی زۆر ترسناک‌و نەخوازراودا بەکار بێنێت. ئەویش بە جاودێری پۆلیسی شارەزاو راهێنەری تایبەت لەحالەتی کوردستان بۆ پاریزگاری کردنی سنورەکان .بۆ حالەتی زۆر ترسناک نەک راگرتنی لەبەردەمی مالاندا ، یا لەناو کۆمەلگا کەئەمە هەرەشەیەکی جدیە بۆ سەر کۆمەلگا ،بۆ مندال و گەورەی ئەو شار‌و جیگەیە.لەجەنگەڵەکانی ئەفریقاش روداوی لەم جۆرە نەماون کەسەگ مرۆڤ بخوات.
خالید ڕه‌شید یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی كوردستان و خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكی تایبه‌ته ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
PM:05:52:20/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1132
جار خوێنراوه‌ته‌وه