نیشانه و هۆكاره‌كانی توشبوون به ئاوڵه‌ی مه‌یموون
وێستگە ستایل-
له چه‌ندین وڵاتانی جیهان توشبوونی نوێ به ئاوڵه‌ی مه‌یموون تۆمار كراوه، هاوڵاتیان ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه زانیاری زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه بزانن، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بپارێزن.
ئاوڵه‌ی مه‌یموون هۆكاری توشبوونه‌كه‌ی جۆرێكی ده‌گمه‌نی ڤایرۆسه كه نزیكه له‌و ڤایرۆسه‌ی ده‌بێته هۆی توشبوونی مرۆڤ به ئاوڵه، یه‌كه‌مین حاڵه‌تی توشبوون به‌م ڤایرۆسه له كۆماری كۆنگۆی دیموكراتی له ساڵانی حه‌فتاكان تۆماركراوه، له 10 ساڵی ڕابردوو له ڕۆژئاوای ئه‌فه‌ریقا چه‌ند حاڵه‌تێكی توشبوون هه‌بووه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ژمارەی تووشبوانی ئاوڵەی مەیمون لە ٧ی ئەم مانگە هه‌تا دوێنێ ، تووشبوان لە هاو ڕەگەز بازەکانن بە تایبەت "نێر بازەکان" واتا لە نێوان نێر و نێر گواستراوەوەتەوە و تازە زانراوە لەڕێگەی ئەو جۆرە سێکسە دەگوازرێتەوە.
نیشانه‌كانی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه" به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش و دروست بوونی په‌ڵه سووربوونه‌وه‌ی پێست به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پێستی ڕوخسار و ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی له‌ش، كرتێنه‌ره‌كان به یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه داده‌نرێت، زۆرجار نیشانه‌كان قورس نییه و كه‌سی توشبوو له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی كه‌مدا چاك ده‌بێته‌وه.
PM:05:18:20/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 928
جار خوێنراوه‌ته‌وه