‌به‌وێنه‌:دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای فه‌یسبووك یادی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی‌ كرده‌وه‌

وێستگە ستایل-


مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای فه‌یسبووك له‌ڕێی په‌یجه‌ فه‌رمیه‌كه‌ی‌ له‌ فه‌یسبووك ساڵیادی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی‌ كرده‌وه‌.

مارك له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌یه‌كی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ نوسیویه‌تی" 10 ساڵه‌ هاوسه‌رگیریمان كردوه‌، نیوه‌ی‌ ته‌مه‌نمان به‌یه‌كه‌وه‌ به‌سه‌ر بردوه‌، به‌ڵام چالێنجی زۆر ماوه‌ بیكه‌ین"

قد تكون صورة ‏‏شخصين‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏

مارك زوكه‌ربێرگ ناوی ته‌واوی" مارك ئیلییۆت زوكه‌ربێرگ ه‌ له‌ 4 ی ئازاری 1984 له‌ وایت پلاینس نیویۆرك- ئه‌مه‌ریكا له‌دایكبووه‌، ئه‌ندازیاری پرۆگرامسازیه‌ و به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری فه‌یسبووكه‌ كه‌ وێبسایتێكی سۆشیال میدیایه‌.

ساڵی 2012 مارك له‌گه‌ڵ " پرسیلا چان" ئه‌مه‌ریكی به‌ ڕه‌گه‌ز فلیپینی هاوسه‌رگیری كردوه‌، ئه‌م خانمه‌ پێشتر وه‌ك پزیشكی منداڵان كاریكردوه‌، له‌گه‌ڵ مارك ی هاوسه‌ری خاوه‌نی پرۆژه‌ی‌ خێرخوازی " چان زوكه‌ربێرگ" ه‌ بۆ گرنگیدان به‌ كاروباری ته‌ندروستی و فێركاری، خاوه‌نی دوو منداڵن.


PM:10:28:19/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 2148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌