چیرۆكی ئه‌و دوو عاشقه‌ی ویستیان لاسایی جاك و ڕۆز بكه‌نه‌وه به خه‌م كۆتایی هات
وێستگە ستایل-
دوو عاشق پاش ئه‌وه‌ی ویستیان لاسایی فیلمی" تایتانیك" بكه‌نه‌وه، چالێنجه‌كه‌یان به خه‌م و په‌ژاره كۆتایی هات گه‌نجه‌كه كه‌وتۆته ئاوی ده‌ریاكه و گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام خانمه‌كه له مردن ڕزگاری بووه.
ڕووداوه‌كه له ده‌ریای شاری" ئه‌زمیت" له توركیا ڕویداوه، كوڕێك به‌ناوی فۆركان سیفتشی له‌گه‌ڵ ماین دینار ی كچه هاوڕێی كه هه‌ردوكیان 23 ساڵن سه‌رقاڵی ڕاوه ماسی بوون، هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ش باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م دوو عاشقه مه‌ی یان خواردۆته‌وه و به‌یه‌كه‌وه سه‌رقاڵی ڕاوه ماسی بوون و ویستویانه لاسایی دیمه‌نی" لیۆناردۆ دی كاپریۆ و كه‌یت وینسلت" بكه‌نه‌وه له فیلمی تایتانیكدا كاتێك له قه‌راغی كه‌شتیه‌كه باوه‌شیان به‌یه‌كدا كردوه.
ئه‌م دوو گه‌نجه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له لاسایی كردنه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كه، پاش ماوه‌یه‌كی كورت هه‌ردووكیان كه‌وتونه‌ته ئاوی ده‌ریاكه، له‌وێدا چه‌ند ماسیگرێك ئاماده بوون كاتێك كه‌وتنه ناو ده‌ریای ئه‌م دوو گه‌نجه‌یان بینیوه زوو خۆیان گه‌یاندۆته شوێنی ڕووداوه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له مردن ڕزگاریان بكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه فۆركان ڕزگار بكه‌ن، ته‌نها كچه هاوڕێكه‌ی فۆركان له مردن ڕزگاری بووه.
PM:06:27:18/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 4268
جار خوێنراوه‌ته‌وه