ڤیدیۆ: هونه‌رمه‌ندێكی پیاو خۆی كردوه به ئافره‌ت
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ندی میلی میسری" سه‌عد الصغیر" ڕه‌خنه‌ی زۆری ئاڕاسته كرا پاش ئه‌وه‌ی به جلوبه‌رگی ئافره‌تانه‌وه ده‌ركه‌وت له‌كاتی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ خانمه پێشكه‌شكارێكی ئیماراتی له سعودیه.
خانمه هونه‌رمه‌ند و پێشكه‌شكار" مه‌هیره عه‌بدولعه‌زیز" ڤیدیۆكانی ئه‌م دیمانه‌یه‌ی سه‌عد ی له هه‌ژماره‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاوكرده‌وه ، كه تیایدا سه‌عد له شانۆگه‌ری" كازانۆڤا" نواندن ده‌كات له وه‌رزی ڕیاز له سعودیه.
سه‌عد به جلوبه‌رگی ئافره‌تانه و قژی ده‌ستكرده‌وه بڕێكی زۆر ماكیاجی بۆ ڕوخساری به‌كارهێناوه ڕۆڵی ئافره‌تێكی هه‌یه له شانۆگه‌ریه‌كه‌دا، به‌ڵام زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یان به‌و جۆره بینیوه ڕه‌خنه‌یان لێگرتوه.
PM:04:30:07/02/2022
ئه‌م بابه‌ته 2740
جار خوێنراوه‌ته‌وه