‌سێگۆشه‌ی‌ ڕه‌شی ددان چییه‌؟

وێستگە ستایل-

ئەو سێگۆشە تاریکەی کە لە نێوانی ددانەکاندا دەردەکەوێت، زیاتر  بەشێوەی سروشتی لەگەڵ بەتەمەنداچوون دەردەکەوێت ئەویش چەندین هۆکاری هەیە، (شێوە سێگۆشەکە دەگەڕێتەوە بۆ ددانەکان کە بەم شێوەیە ڕیز بوون) .

جگە لەوەی کە لەگەڵ بەتەمەنداچوندا بە شێوەیەکی سروشتی لەکەسێکی تەندروستدا دەردەکەوێت، چەندین هۆکاری تریش هەن کە دەبنە هۆی دەرکەوتنی ئەو سێگۆشە تاریکە، دكتۆر ده‌روون پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ددان هۆكاره‌كانی دروستبوونی سێگۆشه‌ی‌ ڕه‌شی ددان له‌م بابه‌ته‌دا ده‌خاته‌ ڕوو.

1-نەخۆشی پووک: هەوکردنی پووک بەهۆی پاکڕانەگرتنی دەم وددان دەبێتە هۆی داخورانی ئێسک و پوکی  دەوری ددانەکان  بەمەش لەگەڵ داخورانی پوک و ئێسکی ددانەکە،  ئەو سێگۆشەیەش دەردەکەوێت وە هەروەها ددانەکان درێژتر دەردەکەون لەوکاتەدا .(چیتر دەوروبەری ددانەکان داناپۆشرێت بە پووک و ئێسک وەک پێشتر )

2-شێوەی پووک: زۆربەی کەسەکان شێوەی پوکیان وایە کە سروشتی ئەو (سێگۆشە ڕەشە )دیارە لەنێوانی ددانەکانیان بەهۆی تەنکی پووک و شێوەکەی .

3-شێوەو قەبارەی ددانەکان: لەهەندێک کەسدا شێوەو قەبارەی ددانەکانیان وایە کە ئەو سێگۆشە ڕەشە زیاتر دەربکەوێت لەچاو شێوەو قەبارەی ددانی کەسێکی تر . 

4-تەلی ددان: لەکاتی ڕاستکردنەوە و جوڵانی ددان، ددانەکە شوێنەکەی دەگۆڕێت و ڕاستەوخۆ بە پووک داناپۆشرێت و ئەو بۆشاییە دروست دەکات تا ماوەیەک .

زۆربەی کات چەندین هۆکار بەیەکەوە دەبنە هۆی دروستبونی ئەو سێگۆشە ڕەشەو بەتەنها هۆکارێک نییە، لەهەندێک کاتدا دەتوانین ڕێگری لێبکەین و چارەسەری بکەین لەڕێگەی ئەو خاڵانەوە.

1-پاکڕاگرتنی تەندروستی دەم و ددان.
2-شۆردنی دەم وددان ڕۆژانە بەلایەنی کەمەوە دووجار وە بەکارهێنانی پەتی ددان.
3-دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی چیلکەی ددان.
4-بەکارهێنانی فڵچەی ددان و پەتی ددان بە شێوەیەکی زانستیانە کە نەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە پوک و ددان.


PM:03:35:07/02/2022


ئه‌م بابه‌ته 1456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌