چهند ههنگاوێك ژیانت تهندروست دهكات
وێستگە ستایل-
ژیانێكی تهندروست پێویستی به چهند ههنگاوێكی تهندروست ههیه، لهم بابهته، دكتۆر سۆران پسپۆڕی ههناوی بهو ههنگاوانه ئاشنات دهكات كه یارمهیتت دهدات ژیانت تهندروست بێت.
1-وەرزش کردن و پیاسەکردن، پێویستە هەرتاکێک بەلایەنی کەمەوە ڕۆژانە 30 بۆ 60 خولەک پێاسە بکات، یان وەرزش کردن زۆر پێویستە و تەندروستترە.
2-دوورکەوتنەوە لەم خواردنانە یان کەمکردنەوەیان، چونکە زۆرخواردنیان یان بەردەوام خواردنیان هۆکارن بۆ جۆرەها نەخۆشی، نمونەی خواردنەکان
-مریشکی دەواجن
-شەکر
-ئاردی سپی
-برنج
-خواردنە خێراکان
-خوێ
3-گرنگیدان بە سەوزەو میوە، واباشترە و پێویستە لەگەل ژەمە سەرەکیەکاندا بەردەوام سەوزە بخوێت، وە وا باشترە میوە پێش ژەمە سەرەکیەکان و بە برسێتی بخورێت نەک بە تێری.
4-دوورکەوتنەوە لە خواردنی شەوان، وا باشترە دوای خواردنی ئێوارە هیچ جۆرە خواردنێک نەخورێت، بەلام ئەگەر کەسەکە زۆر برسی بوو ژەمە خواردنێکی سوک بخوات نەک خواردنی چەور و پر کاربۆهایدرات.
5-مەلەکردن، پێویستە هەفتەی جارێک بۆ دوو جار مەلە بکرێت.
6-شۆردنی ددان، پێویستە هەموو کەسێک بۆ تەندروستی ددانی شەوان و بەیانیان ددانەکانیان بشۆن.
7-دابەزاندنی کێش، قەلەوی هۆکاری سەرەکی زۆربەی نەخۆشیەکانە بۆ ئەوکەسانەی کێشیان زۆرە پێویست دەکات کێشی لەشیان داگرن، ئەمەش بە جێبەجێ کردنی خاڵەکانی سەرەوە دەبێت.
8-خەوی باش، باشتر وایه هەموو مرۆڤێک 7 بۆ 9 کاتژمێر بخەوێت، لە شەودا کاتژمێر 10 بۆ 11 بخەوێت، وە بەرۆژیش دوای نیوەرۆ نزیکی یەک کاتژمێر بخەوێت.
9- قورئان خوێندن و یادی خوا، بەردەوام و بەهەمیشەی رۆژانە گوێ گرتن لەقورئان یان خوێندنەوەی قورێان ئەگەر یەک پەڕەش بێت، یاد و زیکری خوا کردن یەکێکە لەو چارەسەرەکان و خۆپارێزی لە زۆربەی نەخۆشیە دەرونیەکان.
PM:03:19:07/02/2022
ئهم بابهته 1208
جار خوێنراوهتهوه