پێنج نیشانه له توشبوون به شێرپه‌نجه ئاگادارت ده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
دیاریكردنی توشبوون به شێرپه‌نجه كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵام زوو ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه یارمه‌تی زوو وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و چاكبونه‌وه ده‌دات.
شێرپه‌نجه نه‌خۆشییه‌كی نوێ نییه و له كۆنه‌وه ئه‌م نه‌خۆشییه توشی مرۆڤ و ئاژه‌ڵان بووه، به‌ڵام سروشتی ژیانكردنی هه‌ڵه‌ی مرۆڤ مه‌ترسی و ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات.
1- له‌ده‌ستدانی كێش بێ هۆكار:
له‌ده‌ستدانی كێش بێ هۆكار یه‌كێكه له نیشانه‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه %40 ی توشبووانی شێرپه‌نجه له ئه‌مه‌ریكا یه‌كێك له‌و نیشانانه‌ی تیایاندا ده‌ركه‌وتوه له‌ده‌ستدانی كێش بووه بێ هۆكار.
2-ماندوێتی زۆر:
ئه‌و هه‌ستی ماندوێتیه‌ی له توشبووانی شێرپه‌نجه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك ئه‌و ماندوو بونه نییه كه دوای كارێكی زۆر مرۆڤ هه‌ستی پێده‌كات، به پشوودان باش نابێت و به‌یانیان كه‌سه‌كه به قورسی له خه‌و خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه.
3- تا:
به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش له نیشانه‌ی توشبوونه به په‌تای وه‌رزی و ئه‌نفلۆنزا و به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر كه‌سه‌كه باش ده‌بێت، به‌ڵام توشبووانی شێرپه‌نجه به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌شیان به‌به‌رده‌وامی تیایاندا دوباره ده‌بێته‌وه.
4- ئازار:
هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی ده‌ماغ كه‌سه‌كه به به‌رده‌وامی هه‌ست به ئازاری سه‌ریان ده‌كه‌ن، به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریش ئازاره‌كه كه‌م ناكات.
5-گۆڕانكاری له پێستدا ڕوده‌دات:
پێست كلیلی ته‌ندروستییه به‌گشتی، هه‌ر گۆڕانكاریه‌كی نائاسایت له پێستدا هه‌ستپێكرد ئه‌وه زوو سه‌ردانی پزیشك بكه بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینت بۆ بكات.
PM:05:21:16/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 10596
جار خوێنراوه‌ته‌وه