وه‌زیری ته‌ندروستی بۆ كچانی گه‌نج: له سێكسی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری خۆتان دوور بگرن
وێستگە ستایل-
وه‌زیری ته‌ندروستی باشووری ئه‌فه‌ریقا ڕه‌خنه‌ی توندی ئاڕاسته‌ی خوێندكارانی قوتابخانه له وڵاته‌كه‌ی كرد، داوایان لێده‌كات له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بیر له سێكس بكه‌نه‌وه له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا ئه‌وه كتێبه‌كانیان بكه‌نه‌وه بیخوێننه‌وه.
فوفی راماسوبا وه‌زیری ته‌ندروستی باشووری ئه‌فه‌ریقا له میانی سه‌ردانێكی بۆ خوێندنگایه‌كی ناوه‌ندی و وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ڕێنموی خوێندكاران به‌تایبه‌ت هه‌رزه‌كاران له سێكس وتویه‌تی" كتێبه‌كانتان بكه‌نه‌وه و قاچتان دابخه‌ن، قاچتان مه‌كه‌نه‌وه كتێبه‌كانتان بكه‌نه‌وه، زۆر سوپاس بۆ ئێوه"
ئه‌م خانمه وه‌زیره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه پیاوانی به‌ته‌مه‌ن قژی ده‌ستكرد و مۆبایلی زیره‌ك و كه‌لوپه‌لی جیاواز به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی كچانی هه‌رزه‌كار فریوبده‌ن.
داتاكانی حكومه‌تی باشووری ئه‌فه‌ریقا تیایدا هاتووه نزیكه‌ی 33400 كچی خوار ته‌مه‌ن 17 ساڵ منداڵیان بووه ته‌نها له ساڵی 2020 دا و هۆشداری سێكسی و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی تایبه‌ت به ڕێگری كردن له دووگیان بوونی هه‌رزه‌كاران له‌و وڵاته زۆر كه‌مه و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی دروستكردوه.
PM:04:08:16/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 5052
جار خوێنراوه‌ته‌وه