بههیچ شێوهیهك ئهم جۆره دهرمانه بۆ پێستتان بهكارمههێنن
وێستگە ستایل-
بێگومان هەموومان گوێمان لە حەوت دەرمانە یاخود چوار دەرمانە هەبووە ئەم جۆرە گیراوانە بریتین لە تێکەڵکردنی چەندین جۆری کرێم و مەرهەم کە گرنگترینیان بوونی ماددەی ستیرۆیدە (steroid) بەشێوەی کریم یاخود مەرهەم لە زانستی پزیشکیدا زۆر بەکاردێت بەڵام پێویستە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی پێستەوە بنوسرێت چونکە بە هەڵە بەکارهێنانی زیانی زۆر زیاترە . گرنگترین کاریگەرە لاوەکییەکانی ستیرۆید بریتین لەم چهند خاڵهی خوارهوه كه دکتۆرە بەهرە پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری هۆشداری لهبارهیانهوه دهدات.
1- پووکانەوەی پێست:
بەشێوەیەکی گشتی هەموو کرێم و مەرهەمێکی ستیرۆید دەتوانێت ببێتە هۆی پووکانەوەی پێست ئەگەر بۆ ماوەیەكی زۆر بەكاربهێنرێت بەهۆی بوونی ماددەی ستیرۆید كە ڕێگە لەگەشەكردنی خانەكان دەگرێت و ئەبێتە هۆی كەم كردنەوەی كۆلاجین و دواجاریش تەنكبوونی پێستەكە .
2- درووستبونی دەماری سوور لەسەر پێست :
لەكاتی ئاسایی دەمارەكانی خوێن لەسەر پێست نابینرێن بەڵام بەهۆی تەنك بوونی پێستەكە ژمارەو قەبارەی دەمارە سوورەكان لەسەر پێست زیاد دەكات و زیاتر دەبینرێت .
3- درووستبونی زیپكە .
4- دروستبوونی لیرو برین لە شێوەی زیپكە لەدەوری دەمدا .
5- ئالوودەبوون بە ستیرۆید :
ستیرۆید لە سەرەتادا دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی هەوكردنی پێستەكە هەر بەم هۆیەوە هەوڵ ئەدرێت بۆ زیاتر بەكارهێنانی مەرهەمەكە و دواجار ئالوودەبوون دەبێ كە ناتوانرێت بە ئاسانی واز لە بەكارهێنانی بهێنرێت .
6- زیادبوونی مووی لەش.
7- درووستبوونی پەڵەی سپی لەسەر پێست بەهۆی كەمبوونەوەی بۆیەی میلابین لەناو خانەكانی پێستدا .
8- درەنگ چاكبوونی برینی پێست.
9- زیادبوونی هەستیاری پێست .
10- شەقبوونی پێست: كە بەشێوەی هێڵی پەمەیی یان سوور لەسەر پێستەكە دەردەكەوێت .
PM:03:52:16/01/2022
ئهم بابهته 4072
جار خوێنراوهتهوه