ته‌ندروستی جیهانی: ئۆمیكرۆن ئه‌و هه‌موو ترسه‌ی ناوێت
وێستگە ستایل-
سومه‌یه سوامینسان گه‌وره پسپۆڕی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی باس له‌وه ده‌كات شریتی " ئۆمیكرۆن" ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاسته زۆر خێرا بڵاو ده‌بێته‌وه به‌ڵام پێویست ناكات هاوڵاتیان لێی بتۆقن.
سوامیناسن له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له كۆنگره‌ی" ڕۆیته‌رز نكست" داوای كردوه هاوڵاتیان له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌شێوه‌یه‌كی دروست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بكه‌ن نه‌ك بتۆقن له ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌م شریته نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌شڵێت" ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی پێویستمان به هۆشداری و ئاگاداری و زانیاری هه‌یه له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه ئه‌وه‌نده پێویست به ترس و تۆقین ناكات چونكه ئێستا مرۆڤایه‌تی له دۆخێكی زۆر جیاوازتردایه به‌راورد به ساڵی ڕابردوو و جیهان به‌ره‌و هه‌نگاوێكی زۆر باش ده‌ڕوات له‌باره‌ی دروستكردنی ڤاكسینه‌كان و ده‌كرێت ڤاكسینی نوێ دروستبكرێت.
سوامیناسن ده‌شڵێت" پێویسته چاوه‌ڕێ بكه‌ین و ئومێد بخوازین كه دۆخه‌كه به‌ره‌و باشتر بڕوات و هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی كاریگه‌ری ئه‌م شریته نوێیه باسبكرێت"
AM:11:17:05/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 1852
جار خوێنراوه‌ته‌وه