‌چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشی كۆڵۆن ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌

وێستگە ستایل-

نەخۆشی کۆڵۆنی زوو ھەڵچوو (کۆڵۆنی عەصەبی)، یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکانی ئەم سەردەمە، کە زۆر سەرچاوە ھۆکارەکەی بۆ سترێس و ھۆکاری بۆماوەیی دەگەڕێننەوە بەڵام ھۆکاری سەرەکی نادیارە، دكتۆر هاوار پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری كۆئه‌ندامی هه‌رس به‌ نازۆر له‌م بابه‌ته‌دا نیشانه‌ و چاره‌سه‌ره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

نیشانەکانی؟
نیشانەکانی پچر پچر دەردەکەون لە ھەفتەیەکدا یان لە ڕۆژێکدا، کە بریتین لە: 
1- ئازاری سک 
2- ھەڵئاوسان 
3- بژ و با 
4- قەبزی و سک چوون لە ماوەی ھەفتەکەدا 

 چارەسەر؟
چارەسەری تەواو بۆ ئەم نەخۆشییە نییە بەڵکو تەنھا بۆ نەھێشتنی نیشانەکانیەتی، ئەمانیش:
1- دوور کەوتن لە خەمۆکی و سترێس 
2- دوور کەوتن لەو خواردنانەی کە پێت ناکەوێ 
3- ھەندێک دەرمان کە پسپۆر دەینووسێت کە نیشانەکان بە باشی کەم دەکەنەوە


PM:05:08:24/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 3684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل