هاوشێوه ئه‌فغانیه‌كه‌ی بڕوس لی له ترسی تاڵیبان خۆی شاردۆته‌وه
وێستگە ستایل-
عەباس عەلی زادە ئەکتەری ئەفغانی كه به هاوشێوه‌كه‌ی ئەکتەر و کەسایەتی کۆچکردوو ''بڕوس لی'' ناوبانگی ده‌ركردوه له ترسی ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی چه‌كدارانی تاڵیبان نه‌كوژرێت خۆی حه‌شارداوه باس له‌وه ده‌كات"تاڵیبان هاوڕێ و هاوکارەکانی کوشتووە."
عه‌باس ئێستا زیاتر لە دوو ڕۆژ لە شوێنێک نامێنێتەوە، لە هەوڵدایە بۆ ڕاکردن بەرەو بەریتانیا تاوەکوو لە فیلمی ئاکشندا ڕۆڵبگێڕێت به‌هۆی ئه‌و لێكچونه زۆره‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ری كۆچكردوو" بڕوس لی" هه‌یةتی و پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه منداڵ و كه‌سوكاری به‌ره‌و به‌ریتانیا به‌ڕێ بكات.
ئه‌م گه‌نجه تا ئێستا به‌شداری له چوار فیلمی ئاشكن و فیلمێكی هۆلیود كردوه و یاریزانێكی به‌توانای هونه‌ری شه‌ڕكردنه و ده‌توانێت ببێته بڕوس لی داهاتوو ئه‌گه‌ر ژینگه و ژیان بۆی له‌بار بێت بۆ ئه‌وه‌ی تواناكانی خۆی ده‌ربخات.
PM:04:46:23/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 4808
جار خوێنراوه‌ته‌وه