پێوه‌دانی جۆرێك مێروو نیشانه‌كانی هاوشێوه‌ی توشبوونه به ڤایرۆسی كۆرۆنا
وێستگە ستایل-
وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی" لایم" ده‌دات كه‌نیشانه‌ی پێوه‌دانه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی توشبوونه به نه‌خۆشیی كۆڤید-19 .
نه‌خۆشی لایم جۆرێك به‌كتریای ئاژه‌ڵیه كه له ڕێی پێوه‌دانی جۆرێك مێروو توشی مرۆڤ ده‌بێت، به‌ڵام له كه‌سێك بۆ یه‌كێكی دیكه ناگوێزرێته‌وه به‌ڵام مه‌ترسی توشبوون پێی زۆره وچونكه توشكه‌ری نه‌خۆشییه‌كه له سه‌رتاسه‌ری جیهان بڵاوه.
ساڵانه نزیكه‌ی نیو ملیۆن هاوڵاتی له ئه‌مه‌ریكا توشی نه‌خۆشی" لایم " ده‌بن كه به‌كتریای " بۆریلیا برگدۆرفیری" توشكه‌ره‌كه‌یه و له ساڵی 2010 ه‌وه ئه‌م نه‌خۆشییه بڵاوه و له %97 ی هه‌رێمه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی تیادایه و مێروویه‌كی ڕه‌نگ ڕه‌شی بچووكی قاچ ڕه‌شه و به جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه ده‌نوسێت و له‌سه‌ر خوێنی مرۆڤ ده‌ژی.
پێوه‌دانی ئه‌م مێروه هۆكاری توشبوونه به تا و هه‌وكردنی قوڕگ و ئازاری جه‌سته و ئێسك و تێكچوونی خه‌و و و هه‌ندێكجار دوای مانگێك له پێوه‌دانی مێروه‌كه نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت و كار له كۆئه‌ندامی ده‌مار و مێشك ده‌كات ئه‌گه‌ر بێ چاره‌سه‌ر بمێنێته‌وه.
PM:03:08:23/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 2272
جار خوێنراوه‌ته‌وه