چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته سه‌ر كچانی گه‌نج
وێستگە ستایل-
دادگای ئه‌مه‌ریكا له " ئاركیلی" ئاشكرای كردوه كه گۆرانیبێژی پۆپی ئه‌مه‌ریكی"R&B" ماوه‌ی 25 ساڵه له شوێنی كاره‌كه‌ی ژیانی چه‌ندین خانمی گه‌نجی تێكداوه و درۆی له‌گه‌ڵ كردون و له‌گه‌ڵیدا ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ریان و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردون.
هاوكاری داواكاری گشتی له دادگای فیدراڵی " برۆكلین ئه‌لیزابێس گیدیس" ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه ئه‌م هونه‌رمه‌نده ته‌مه‌ن 54 ساڵه 18 ی مانگی ڕابردوو به‌و تۆمه‌تانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی دادگای كراوه و ته‌واوی ئه‌و كاره نه‌شیاوانه‌ی ئه‌نجامیداوه له‌نێوان ساڵانی 1994-2018 دا كردویه‌تی.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده خاوه‌نی 3 خه‌ڵاتی گرامییه و به گۆرانی ناوداری" ئای بیلیڤ ئای كان فلای" له سه‌رتاسه‌ری جیهان ناوبانگی ده‌ركردوه، "R&B" به‌وه تاوانباره كه له‌ڕێی كۆمپانیا تایبه‌ته‌كه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاری هونه‌ری ژیانی چه‌ندین كچی هه‌رزه‌كاری قۆرخ كردوه و ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ریان .
پێده‌چێت سزای تاوانه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئه‌مه‌ریكیه له‌نێوان 10 ساڵ بۆ هه‌تا هه‌تای بێت به‌ڵام هێشتا له دادگا خۆی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه بێ تاوانه.
PM:05:56:23/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 4596
جار خوێنراوه‌ته‌وه