له‌م به‌رواره‌وه كۆرۆنا وه‌ك په‌تای وه‌رزی لێدێت
وێستگە ستایل-
پرۆفیسۆر " جۆن بیل" مامۆستا له كۆلێژی پزیشكی له زانكۆی ئۆكسفۆرد ئاشكرای كردوه كه ڤایرۆسی كۆڤید-19 له وه‌رزی به‌هاری ساڵی داهاتوه‌وه وه‌ك په‌تای زستانه‌ی لێدێت به‌هۆی به‌هێز بوونی به‌رگری له‌شی هاوڵاتیان و وه‌رگرتنی ڤاكسین له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیان.
بیل ده‌شڵێت" به‌ریتانیا خراپترین دۆخی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێپه‌ڕاند، ئه‌گه‌ر پلانه‌كه به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت كه هه‌یه و هاوڵاتیان به‌و جۆره ڤاكسین وه‌ربگرن ئه‌وه دۆخه‌كه زۆر باشتر ده‌بێت به‌راورد به 6 مانگ به‌ر له ئێستا"
هاوكات ساره گیلبێرت یه‌كێك له سه‌رپه‌رشتیاره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی" ئۆكسفۆرد- ئه‌سترازینیكا" ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه ڤایرۆسه‌كان به تێپه‌ڕبوونی كات لاواز ده‌بن به‌راورد به یه‌كه‌مجاری بڵاوبوونه‌وه‌یان.
به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای" مۆدێرنا" ستیڤان بانسیل ده‌ڵێت" هه‌تا ساڵی داهاتوو په‌تای كۆرۆنا نزیك ده‌بێته‌وه له كۆتایی هاتن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسین له سه‌رتاسه‌ری جیهان ڕوو له زیاد بوون ده‌كات"
PM:05:34:23/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2460
جار خوێنراوه‌ته‌وه