به‌رپرسێكی باڵا به گێچه‌ڵی سێكسی تۆمه‌تباره
وێستگە ستایل-
سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا" جۆ بایدن" داوای له حاكمی ویلایه‌تی" نیویۆرك" ئه‌ندرۆ كۆمۆ كرد كه ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه دوای كۆتایی هاتنی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و كه‌یسانه‌ی كه سه‌لماندویانه گێچه‌ڵی سێكسی به چه‌ند ئافره‌تێك كردووه.
داواكاری گشتی نیویۆرك " لتشیا جیمس" باس له‌وه ده‌كات كۆمۆ یاساكانی فیدرالی پێشێل كردووه، و بایدنیش داوا ده‌كات كۆمۆ ده‌ست له‌كاره‌كه‌ی بكێشێته‌وه.
ساڵی ڕابردوو دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ئافره‌تێك سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر ڕه‌فتاری سێكسی حاكمی نیویۆرك تۆماركردوه و لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ماوه‌ی 5 مانگ له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه و چه‌ندین وێنه و تێكست وه‌ك به‌ڵگه پێشكه‌ش به دادگای لێكۆڵینه‌وه كراوه.
داواكاری ویلایه‌تی نیویۆرك باسی له‌وه كردوه" لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی كۆمۆ ته‌واو بووه و ده‌ركه‌وتووه كه گێچه‌ڵی سێكسی به چه‌ندین ئافره‌ت كردوه و به ده‌ستلێدانی جه‌سته‌ی ئافره‌ت و وتنی ده‌ربڕینی سێكسی پێین و ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی یاساكانی ویلایه‌ته‌كه‌یه"
PM:06:21:04/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 4416
جار خوێنراوه‌ته‌وه