به‌وێنه.. تسۆنامی دارستانه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ببینه
وێستگە ستایل-
كۆتای ساڵی 2020 ئه‌و كاته‌ی وڵاتی ئه‌ڵمانیا شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆڤید-19 ی تیادا بڵاوبویه‌وه وێنه‌گری ئه‌ڵمانی " یۆرگ گلاشر" بڕیاری ئه‌وه‌یدا كه كاته‌كانی خۆی له دارستانێكی نزیك شاری " هامبۆرگ" به‌سه‌ر ببات.
ئه‌م وێنه‌گره بڕیاری ئه‌وه‌یداوه له چڵی داره زیندوه‌كانی ناودارستانه‌كه شێوه‌ی شه‌پۆلی دروستبكات و كاره هونه‌ریه‌كه‌ی ناوناوه" شه‌پۆلی دووه‌م".
گلاشر ده‌ڵێت" ویستی ئه‌وه‌م هه‌بوو كارێكی هونه‌ری بكه‌م كه هه‌ستی ترس و سه‌رسوڕمانی تیادا بێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌ماشای ده‌كات، شه‌پۆله‌كان به‌رزیه‌كه‌ی 4 مه‌تر و پانیه‌كه‌ی 8 مه‌تره و ئه‌و كاته‌ی ته‌ماشای دیمه‌نه‌كان ده‌كه‌یت ترس له سروشت دروست ده‌بێت له‌لای بینه‌ر"
هونه‌رمه‌نده ئه‌ڵمانیه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ڕۆژانه نزیكه‌ی 6- 8 كاتژمێر له به‌یانیه‌كی زوه‌وه چۆته دارستان و مشارێكی له‌گه‌ڵ خۆی بردوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆله سروشتیانه دروستبكات.
PM:05:11:04/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 3520
جار خوێنراوه‌ته‌وه