ئه‌م ته‌مه‌نه مه‌ترسی توشبونیان به گۆڕاوی ده‌لتا هه‌یه
وێستگە ستایل-
له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا به‌رده‌وام منداڵان له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی مه‌ترسی توشبوون بوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و زیاتر كه‌سانی پێگه‌یشتوو و به‌ته‌مه‌ن مه‌ترسی توشبونیان هه‌بووه، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌مجاره شریتی گۆڕاوی " ده‌لتا" مه‌ترسی سه‌ره‌كی بێت له‌سه‌ر منداڵان.
له مانگی ڕابردوو پزیشكان له ئه‌ندنوسیا ڕایانگه‌یاند كه سه‌دان منداڵ دوای توشبونیان به شریتی ده‌لتای ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا و زۆرێك له‌وانه ته‌مه‌نیان خوار 5 ساڵ بووه ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و بیرۆكه‌یه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه كۆرۆنا مه‌ترسی له‌سه‌ر منداڵان دروست ناكات.
كاسرین بینیت ئه‌ندانی لیژنه‌ی ڕاوێژكاری كۆمپانیای " ئه‌سترازینیكا" ده‌ڵێت" ڕێژه‌ی گواستنه‌وه‌ی شریتی نوێی جۆری ده‌لتا ی كۆڤید-19 زۆر زۆره و ڤایرۆسه‌كه له‌نێوان منداڵاندا زۆر بڵاوده‌بێته‌وه"
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو حكومه‌تی ئیمارات بڕیاری په‌سه‌ندكردنی به‌كارهێنانی ڤاكسینی" سینۆفارم" ی چینی بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن 3-17 ساڵ ده‌ركرد و كۆمپانیای فایزه‌ریش مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه‌ی بۆ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 12 ساڵ وه‌رگرتوه به‌و مه‌رجه‌ی بڕێكی كه‌میان پێبدرێت له ڤاكسینه‌كه به‌راورد به كه‌سانی پێگه‌یشتوو و به‌ته‌مه‌ن.
PM:03:54:04/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 1740
جار خوێنراوه‌ته‌وه