خانمه هونه‌رمه‌ندێكی ناودار" ئاماده‌م له‌به‌ر هاوسه‌ره‌كه‌م ئه‌م كاره بكه‌م"
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی" شه‌هد یاسین" كه ئێستا له وڵاتی كوه‌یت ده‌ژی ئاماده‌ی خۆی بۆ وازهێنان له كاری هونه‌ری ده‌ربڕیوه ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌م داوایه‌ی لێ بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كاته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ناسیویه‌تی نه‌یزانیوه هونه‌رمه‌نده و هیچ كارێكی هونه‌ری نه‌بینیوه و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی زانیوه كه‌سێكی ناوداری خێزانه‌كه‌یه‌تی.
شه‌هد له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزۆنیدا باسی له‌وه كردوه دوای هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ڕازی بووه به‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له‌كاری هونه‌ری له‌كاتێكدا ماوه‌ی 21 ساڵه سه‌رقاڵی كاری هونه‌رییه، ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت وه‌ك ڕێزێك بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی چه‌ند ڕۆڵێك هه‌یه بڕیاریداوه وه‌ریان نه‌گرێت.
ئه‌م خانمه ده‌ڵێت" دوای هاوسه‌رگیری بڕیاری ئه‌وه‌مداوه دوای 11 ی شه‌و كاری وێنه‌گرتنی دراما ناكه‌م و له هه‌ر كارێك به‌شدار بم ئه‌وه پێش وه‌خته ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ره‌كه باسده‌كه‌م و ئه‌گه‌ر ڕازی بێت ئه‌وه كاره‌كه ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه پاشه‌كشه له كاره‌كه ده‌كه‌م"
PM:07:11:24/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 5244
جار خوێنراوه‌ته‌وه