دوای كۆرۆنا.. گه‌رما ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی مرۆڤایه‌تی؟
وێستگە ستایل-
ماوه‌یه‌كه شه‌پۆلێكی به‌هێزی گه‌رما ڕویكردۆته وڵاته دواكه‌وتووه‌كان و پێشبینی ده‌كرێت ببێته هۆی ملیۆنه‌ها كه‌س له دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی كه هیچ هۆكارێكی خۆپاراستنیان نییه و به‌ده‌ست بێ ئاویه‌وه ده‌ناڵێنن و ته‌نانه‌ت چیتر سێبه‌ریش شوێنێكی ئارام نییه بۆ پشودانیان.
ئه‌مه ئه‌و خه‌یاڵه زانستیه‌یه كه زاناكان پێشبینی ده‌كه‌ن و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی شه‌پۆله‌كانی گه‌رما ببنه هۆی مردنی سه‌دان ملیۆن هاوڵاتی له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت.
ئه‌گه‌ر پله‌كانی گه‌رما 1.5 پله‌ی سه‌دی به‌رز ببێته‌وه ئه‌وه %14 ی دانیشتوانی جیهان ژیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و ئه‌گه‌ر 2 پله‌ی سه‌دی پله‌كانی گه‌رما به‌رز ببێته‌وه ئه‌وه نزیكه‌ی 1.7 ملیار كه‌س ده‌چێته سه‌ر ئه‌م ڕێژه‌یه و زۆرترین زیان به‌ر هاوڵاتیانی" كینشاسا و مانێلا و مۆمبای و لاگۆس و ماناوس" ده‌كه‌وێت و به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ئه‌و كاته زۆر مه‌ترسیدارتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا ڕێژه‌ی شێ زۆر به‌رز ببێته‌وه.
PM:06:24:24/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 1772
جار خوێنراوهتهوه