‌جیاوازی فتقی بەرمیزەڵدان و فتقی ناوک چیيە؟

وێستگە ستایل-

فتقی ناوک لە ئەنجامی هەبوونی کونێک لە ناوەڕاستی سک لە دیواری سک کە ریخۆڵە دەردەپەڕێت بۆ دەرەوە دروست ده‌بێت و ئەم جۆرە فتقە کێشەی کەمترە لە جۆرەکەی تر، زۆربەی خۆی چاک دەبێت لە دوو ساڵی تەمەنیدا و پێویست بە نەشتەرگەری ناکات، کەمێک لەمانە بەهۆی گەورەیی داناخرێن و پیویستی بە نەشتەرگەری هەیە. وە دانانی قورسایی یان بەستن کاریگەری باشی نیە و پیویست بە بەستن و قایش ناکات.

دكتۆر ئاری پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان ده‌ڵێت" فتقی بەرمیزەڵدان، ئاوسان و دەرپەرینە لە بەشی هەرە خواروی سک، لەوانەیە هەردوو لا یان یەک لا بێت، ئەم جۆرە زگماکیە و زۆر جار بە ئاسانی دەبینرێت لە دوای لەدایکبوون ، و هەندێک جار لە کاتێکی درەنگتر ی تەمەنی دەردەکەوێت. ئەوەی گرنگە بزانرێت کە ئەم فتقە دەبێت زوو چارە بکرێت پێش ئەوەی گیران و رەشبوونی ریخۆڵە رووبدات یان زیان بە هێلکە گونی بگەیەنێت. "

ئه‌م پزیشكه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات لەبەر ووردی و ناسکی پەتی تۆو تەنها لای پسپۆری نەشتەرگەری منداڵان نەشتەرگەری بۆ منداڵەکەت ئەنجام بدە و بزانە فتقی منداڵ و گەورە زۆر جیاوازە.


PM:06:10:24/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 2944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل