ڤیدیۆ: له په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا بێژه‌رێك ئابڕوی ئه‌و كه‌ناڵه ده‌بات كه كاری تیادا ده‌كات
وێستگە ستایل-
له‌به‌ر وه‌رنه‌گرتنی موچه بێژه‌ری كه‌ناڵێكی جیهانی په‌خشی هه‌واڵه‌كانی بڕی و باسی له‌وه كرد كه مافی خۆی وه‌رنه‌گرتووه.
كالیمینا ناوی ئه‌م پێشكه‌شكاره‌یه كه له كه‌ناڵی"KNB" كارده‌كات و ده‌ڵێت" پێیان وتین موچه وه‌رده‌گرین به‌ڵام به‌د به‌ختانه موچه‌مان وه‌رنه‌گرتووه و ئه‌م كاره‌ی وه‌ك سزایه‌ك بووه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كاری تیادا ده‌كات و له‌دوای وتنی ئه‌م قسانه په‌خشی ڕاسته‌وخۆی هه‌واڵه‌كان وه‌ستێندرا و بێژه‌ره‌كه تۆمه‌تبار كراوه به‌وه‌ی به‌دوای ناوبانگه‌وه‌یه و به سه‌رخۆشی ئه‌م كاره‌ی كردوه"
به‌ڵام كالیمینا وه‌ڵامی ئه‌م تۆمه‌ته‌ی كه‌ناڵه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه و باسی له‌وه كردوه چۆن ده‌بێت سه‌رخۆش بوبێت و پێش پێشكه‌ش كردنی هه‌واڵه‌كان 3 پرۆگرامی دیكه‌ی پێشكه‌ش كردووه"
سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كه‌ناڵه‌كه‌ش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه به‌رده‌وامه و نه‌ده‌بوو فه‌رمانبه‌رێكی كه‌ناڵه‌كه‌ی به سه‌رخۆشی ئه‌م كاره بكات.
PM:05:45:24/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 4692
جار خوێنراوه‌ته‌وه