‌"موشتەریەک خواردنەکەی بای 37 دۆلاربوو بەڵام 16 هەزار دۆلار بەخشیشی بۆ کرێکارەکە جێهێشت"

وێستگە ستایل-

بەخشیش (Tip) لەزۆربەی ولاتانی ڕۆژئاوادا هەیە، بەلام بەتایبەت ئەمریکا بەوڵاتی بەخشیش ناسراوە، واتە ئەو کەسانەی کە کاری گارسۆنی دەکەن لەچێشتخانەو باڕو یانەکانی شەوانەدا، یان هەموو جۆرە کارێکی سێرڤس بەتایبەت گەیاندنی خواردن لەچێشتخانەکانەوە بۆ موشتەری، یانیش کاری تەکسی و،...هتد.

ئەوکەسانەن کەزۆرترین بەخشیشیان پێ دەدرێت لەلایەن موشتەریەکانەوە. بەگشتی ڕێژەی بەخشیش لەلایەن موشتەریەکانەوە بۆ کرێکارەکان دادەنرێت بەپێی لە سەدابیستی نرخی ئۆردەرەکان، هەندێکجار کەمتر هەندێکجار زۆرتر، بەڵام لەهەندێک باڕو چێشتخانەو یانەکانی شەوانەدا هێندە بەخشیشەکان زۆرن بۆ کرێکارەکان، کە خاوەنکار هیچ بڕە پارەیەک ناداتە کرێکارەکان یان بڕێک پارەی زۆرکەم دەدەن بۆ نموونە بۆ هەر کاژێرێکی کارکردن یەک یان دوو دۆلار دەدەن بەکرێکار هەڵبەت ئەمەش کارێکی یاساییە ئەگەر کەمترین کاژێری کارکردنی کرێکار (Minimum wage workers) بەپێی ویلایەتەکە هەرچەندێک بێت، بۆ نموونە لەویلایەتی ڤێرجینیا کرێکار کەمترین پارە بە 7,25$ حەوت دۆلارو بیست و پێنج سەنت دەستپێ دەکات بۆ هەر کاژێرێکی کارکردن.

لا يتوفر وصف.

پێش ئەوەی بچمە سەر ئەصڵی بابەتەکە ڕاستیەک هەیە کەدەمەوێت لێرەدا باسی بکەم ئەویش ئەوەیە بەزۆری (ئەمریکی سپی پێست) بەخشیش دەدات بەکرێکار! خەڵکی شەرقی خۆمان کوردو عەرەب و فارس و تورک، تەنانەت ئاسیاوی و هیندی و پاکستانی و ئەفغانی و ئەفریقیەکانیش یان بەخشیش هەرنادەنو باوەڕیان پێی نیە یانیش زۆر بەدەگمەن خەڵکانێکیان تێدایە فێری ئەو کەڵچەرە جوانەی ئەمریکیەکان بوە کە بەخشیش بدات بەکرێکارەکان.

لەچێشتخانەو باڕو برژاوی ستەمبڵ the Stumble Inn Bar and Grill کەدەکەوێتە شارۆچکەی لاندندێری لە ویلایەتی نیوهامشەر موشتەریەک ئۆردەرێک داوادەکات کەپێکهاتوە لەدوو ساندویجی چێڵی دۆگس، لەگەڵ چپسێک و دوو درینکی کۆکتێل، حیسابەکەی بەتاکسەوە دەکاتە 37,93$ سیوحەود دۆلارو نەوەدوسێ سەنت، بەڵام کاتێک پسوڵەی حیسابەکەی بۆ دێنن 16,000$ بەخشیش بۆ کرێکارەکە دەنوسێت، واتە کۆی گشتی: 16037,93$ جائەوە مەسەلە کوردیەکەی خۆمانە دەڵێت (کەخوادای کەس ناڵێ کوڕی کێیت) بەلام جیاوازیەکە ئەوەیە ئەم کرێکارە کچەو کوڕ نیە!.

لا يتوفر وصف.

خاوەنی چێشتخانەکە مایک زڕێلا Mike Zrella دەڵێت: "کاتێک ویستم پسوڵەی ئەو موشتەریە داخڵی ڕیجستەرەکە بکەم سەرم سوڕما کەبینیم 16 هەزار بەخشیشی بۆ کرێکارەکە داناوە"، هەروەها مایک دەڵێت: "تەئکیدم لەموشتەریەکە کردەوە بەهەڵە ئەو ژمارەیەی نەنوسیوە؟ ئایا مەبەستی لە 16 دۆلارە یان 1600 دۆلار؟ بەڵام شۆکبوم کاتێک ئەو زۆربەئاسایی وەلامی دامەوەو گوتی (نەخێر!) هەروەک ئەوەی کە لەسەر پسوڵەکە نوسیومە 16,000$ شانزە هەزار دۆلار بەخشیشە". ئێوەی هاوڕێم زۆر ماندون و کاری زۆر دەکەن بۆیە ئەو بەخشیشەم بەشایستە زانیوە بۆتان.

کرێکاری چێشتخانەکە میشێڵ ماککدەن Michelle McCudden کە ئەو بەخشیشە یان بابڵێم ئەو یانسیبەی بۆ دەرچوو دەڵێت: "کاتێک بینیم پسوڵەی کڕیارەکە ئاسایی نیە، من قەت بیرم لەوە نەدەکردەوە موشتەریەک ئەو بەخشیشە زۆرە بۆمن دابنێت، پێموابو بەهەڵە ئەو ژمارەیەی نوسیوە" هەروەها میشێڵ دەڵێت: "ئەو بڕە پارەیە لەم کاتەدا جێگەی زۆر پێویستیم بۆ پڕدەکاتەوە".

وێنە: پسوڵەی موشتەریەکە لەگەڵ دیمەنی ناو چێشتخانەکە
سەرچاوە: ABC News

ئا: گۆران دوکانی ـ ئەمریکا


PM:05:26:24/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 1372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌