ڤیدیۆ: گرانبه‌هاترین مانگۆ له جیهاندا كیلۆی به 3600 دۆلاره
وێستگە ستایل-
یه‌كێك له دانیشتوانی ویلایه‌تی " بیهار" له هندستان كامێرای چاو‌دێر و چه‌ند پاسه‌وانێكی تایبه‌تی داناوه بۆ پاسه‌وانیكردنی دره‌ختێكی مانگۆ له جۆری" میازاكی" كه یه‌كێكه له گرانبه‌هاترین جۆره‌كانی مانگۆ له جیهاندا.
خاوه‌نی ئه‌م دره‌خته ناوی" ڤیگاس" ه له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ ئاژانسی" سپۆتنیك" ی ڕوسی ده‌ڵێت" ئه‌م جۆره گرانبه‌هاترین جۆری مانگۆیه له جیهاندا و ناوی" هێلكه‌ی خۆره" له هه‌رێمی میازاكی له ژاپۆن زیاد ده‌كات و ده‌ڕوێت.
ئه‌م دره‌خته‌ی ڤیگاس ته‌مه‌نی 25 ساڵه و وه‌ك دیاری له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی پێشووی لیژنه‌ی بریاردانی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه وه‌ریگرتوه و تام و بۆنێكی ناوازه‌ی هه‌یه و پلانی ئه‌وه‌ی نییه له بازاڕ بیفرۆشێت و ده‌یه‌وێت له بازاڕێكی ئاشكرادا بیفرۆشێت.
PM:07:41:23/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 2184
جار خوێنراوه‌ته‌وه