ڤیدیۆ: دوای ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه گه‌وره‌یه‌ی بۆیكرا فیفی عه‌بده ده‌ركه‌وته‌وه
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی میسری" فیفی عه‌بده" یه‌كه‌مین ڤیدیۆیی خۆی بۆ هه‌واداره‌كانی بڵاوكرده‌وه دوای ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه گه‌وره‌یه‌ی بۆی ئه‌نجامدرا له مانگی ڕه‌مه‌زاندا.
فیفی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ڵێت" ئێواره‌تان باش زۆر بیرم كردون و هه‌موو ساڵێك به‌خۆشی و دڵنیام له‌وه‌ی هه‌موتان ده‌زانن كه نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی قورسم كردوه و داوای ئه‌وه‌تان لێده‌كه‌م نزام بۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاك ببمه‌وه و ئاگاداری خۆتان بن بۆ ئه‌وه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بن"
فیفی له‌دایكبووی 1953 یه و یه‌كێكه له خانمه هونه‌رمه‌ند و سه‌ماكاره‌كانی میسر و له‌ماوه‌ی ڕابردودا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رزیه‌كی هه‌ڵه‌ی بۆ كرا توشی گرفتێكی ته‌ندروستی گه‌وره بوو و به‌هۆیه‌وه پزیشكه‌كان ناچار بوون نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌ی بۆ بكه‌ن و ئێستا دۆخی ته‌ندروستی باشه.
PM:01:43:09/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 1516
جار خوێنراوه‌ته‌وه