چوار نیشانه‌ی توشبوونی منداڵان به ڤایرۆسی كۆرۆنا
وێستگە ستایل-
پزیشكێكی میسری به‌ناوی عبد الله عرفه پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵانی تازه له‌دایكبوه دیارترین نیشانه‌كانی توشبوونی منداڵانی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ڕێی بابه‌تێكه‌وه خستۆته ڕوو.
ئه‌م پزیشكه باس له‌وه ده‌كات كه" به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش و سووربوونه‌وه‌ی پێست و سكچوون و ڕشانه‌وه" له دیارترین چوار نیشانه‌كانی توشبوونی منداڵانه به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
دكتۆر عبد الله عرفه هۆشداری ده‌دات كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو منداڵانی شیره‌خۆریشدا بڵاوبۆته‌وه و به‌شێك له منداڵان نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌یان له‌سه‌ر ده‌رناكه‌وێت.
ئه‌م پزیشكه هۆشداری ده‌دات كه له شه‌پۆلی یه‌كه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا منداڵان زۆر به‌كه‌می توشی ڤایرۆسه‌كه بوون به‌ڵام شه‌پۆلی دووه‌م ڕێژه‌ی توشبوونی منداڵان زۆر به‌رز بۆته‌وه له جیهاندا.
PM:10:25:06/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 2912
جار خوێنراوه‌ته‌وه