ئه‌دێڵ بۆ یادی له‌دایكبوونه‌كه‌ی وێنه‌ی نوێی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
خانمه گۆرانیبێژی به‌ریتانی" ئه‌دێل" بۆ یادی 33 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی خۆی بڵاوكردۆته‌وه و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیویه‌تی" سی ساڵی ئازادی" و له‌ڕێی كۆمێنته‌وه هه‌واداره‌كانی ئومێدی ئه‌وه‌یان خواستوه ئه‌م ناوه بكاته ناوی نوێترین ئه‌لبوومی هونه‌ری خۆی.
ساڵی 2019 له دوای جیابوونه‌وه‌ی ئه‌دێڵ له Simon Konecki ی هاوسه‌ری كه خاوه‌نی منداڵێكی كوڕه لێی بڕیاری ئه‌وه‌یدا كه به‌ته‌واوه‌تی ستایلی ژیانی خۆی بگۆڕێت و بۆ ئه‌وه‌ش كێشی خۆی زۆر دابه‌زاند و بۆ ماوه‌یه‌ك له بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می هونه‌ری دوركه‌وتۆته‌وه.
ئه‌دێڵ یه‌كێكه له‌و خانمه هونه‌رمه‌ندانه‌ی به‌ریتانیا كه له زۆرینه‌ی وڵاتان گوێگری به‌رهه‌مه‌كانی هه‌یه و "Hello" یه‌كێك بوو له پڕ بینه‌رترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م خانمه.
PM:02:37:06/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 3996
جار خوێنراوه‌ته‌وه