سه‌رۆك وه‌زیران به‌رواری هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا "جاسیندا ئاردیرن" ئاشكرای كردوه كه پلانی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ " كلارك گایفۆرد" له هاوینی داهاتوو هاوسه‌رگیری بكه‌ن.
له دیمانه‌یه‌كدا ئه‌م خانمه ڕونكردنه‌وه‌ی له باره‌ی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یداوه و ڕایگه‌یاندوه كه له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌كه‌ی به‌رواری هاوسه‌رگیریان دیاری كردوه كه ماوه‌ی 2 ساڵه ده‌ستگیراندارن، بڕیاری ئه‌وه‌یانداوه له وه‌رزی هاوینی نیوه‌گۆی باشووری زه‌وی كه ده‌كاته مانگه‌كانی 12-2 ی ساڵی داهاتوو هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان بكه‌ن.
جاسیندا و كلاركی هاوسه‌ری خاوه‌نی منداڵێكی ته‌مه‌ن 2 ساڵن و ئه‌م خانمه ساڵی 2018 بووه جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا.
هاوسه‌ری سه‌رۆك وه‌زیران پێشكه‌شكاری پرۆگرامی ماسی گرتنه له كه‌ناڵێكی ته‌له‌فیزۆنی و ئه‌و گرنگی به منداڵه‌كه‌یان ده‌دات.
PM:10:06:05/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 3056
جار خوێنراوه‌ته‌وه