توشبووانی شه‌كره له‌م كاتانه‌دا ده‌توانن ده‌رمانی چاره‌سه‌ر وه‌رنه‌گرن
وێستگە ستایل-
ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه زیاتره له ( ٤۲٥ ) ملێون که‌سه له جیهان دا و نیوه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ش نازانن که نه‌خۆشیه‌که‌یان هه‌یه که زۆربه‌یان جۆری دووه‌مه ، له ئێستادا چیتر نه‌خۆشی شه‌کره جۆری دووه‌م ته‌نها تووشی مرۆڤی سه‌روو ( ٤۰ساڵ) نابێت به‌ڵکو مێرد مناڵ و گه‌نجانیش تووشی ده‌بن .
دكتۆر یوسف پسپۆڕی هەناوی و کوێرەڕژێنەکان ڕێنمووی توشبووان به نه‌خۆشی شه‌كره ده‌كات له‌م كاتانه‌دا ده‌توانن له به‌كارهێنانی ده‌رمانی شه‌كره دووربكه‌ونه‌وه.
1- ئەگەر توشبوو به نه‌خۆشی شه‌كره تەنیا یەک دەرمان واتە حەبی شەکرەی هەبو ڕۆژانە بەکاری دەهێنا، ڕێژەی شەکرەی بەیانیانی لە 100 کەمتربو دەتوانێت واز بێنێت لە دەرمانەکەی.
2- ئەگەر ڕێژەی شەکرەی دوو کاتژمێر دوای نان خواردن لە سەدو بیست کەمتر بو دەتوانێت واز لە دەرمانەکەی بهێنێت.
3- ئەگەر شەکرەی لەنێوان سەد هەتا دوسەد بێت ، وە کێشی لەشی زۆر بو ،بڕیارێکی تەواوی دا کە لە ماوەی شە مانگ دا 6 کگم لەکێشی لەشی داببەزێنێت بەڕاستی، دەتوانێت واز لە دەرمانەکەی بهێنێت.
PM:02:17:16/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1364
جار خوێنراوهتهوه