عیرفلن وەستا محەمەد ناسراو بە حەمە دەمبڵ یەكێكە لەو كەسانەی لە بواری كۆمیدیادا كار دەكات و لە ئێستادا سەرقاڵی ئەڵقەكانی شانۆگەری بەزمی بەزمە لەگەڵ چەند هونەرمەندێكی دیكە لە شاری هەولێر
.
ئەمەش لەكاتێكدا دێت دوێنێ پۆلیسی هەولێر ئەوەی ڕاگەیاند سۆران سه‌قزی، كه پێشكه‌شكاری یه‌كێك له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان بووه، به گوللـه‌یه‌ك كه‌له سنگی خۆی داوه، كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه و به وته‌ی هاورێكانیشی هۆكاری خۆ كوشتنه‌كه‌ی بوونی قه‌رزێكی زۆر بووه له‌سه‌ری.
پۆلیسی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی دووشه‌ممه 8ی ئایاری 2017، پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی خۆکوشتن لە شەقامی 100 مەتری لە کافتریای زێویە.
ده‌شڵێت: "دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت سۆران خەلیل، ناسراو بە (سۆران سەقزی)، تەمەن 38 ساڵ، پێشکەشکاری بەرنامەیەک لە یەکێک لە کەناڵە ئاسمانیەکان، بەگوللـەیەك كه لە سینگی خۆی داوه کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە".
پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی وتووه: "بەماوەیەکی کەم پێش خۆکوشتنەکەی ناوبراو لەگەڵ هاوڕێکانی و هاوبەش لە کارەکانی باسی لەوە کردووە کە قەرزێکی زۆری لەسەر کەڵەکە بووە کە بڕەکەی دەگاتە یه‌ك ملیۆن دۆلار، هەروەها ناوبراو کاری بازرگانی بەهاراتی کردووە، لە پێشتر دانیشتووی وڵاتی سوید بووە".
ده‌شڵِێت: "لەئێستادا دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و تەرمەکەی هەڵگیراوە و رەوانەی پزیشکی دادی کراوه، هەروەها ئەو دەمانچەیەش کە ناوبراو خۆی پێ کوشتوە ئێستا لای پۆلیسی بەڵگەو تاوانە".
سۆران شافعی ناسراو بە (سۆران سەقزی) پێشكەشكاری پرۆگرامێكی تایبەتی كەناڵی كوردسات بوو و ماوەی چەند ساڵێك ئەم بەرنامەیە پێشكەش دەكرا و تیایدا داب و نەریت و كلتوری وڵاتەكانی بە بینەرەكانی دەناساند، ئه‌مه‌ش وایكردبوو بینه‌رێكی زۆر له خۆی كۆ بكاته‌وه.
هەواڵی مەرگی سۆران زۆر بەزوویی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بوەوه و هاوڕێی و كه‌سه نزیكه‌كانی خه‌مباری خۆیان بۆ هۆكاری گیان له ده‌ستدانه‌كه‌ی ده‌ربڕیوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌نته‌ری میترۆ داوا له پۆلیسی شاری هه‌ولێر ده‌كات به زووترین كات لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی بكات و ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه كه‌ش بۆ ڕای گشتی ڕابگه‌یه‌نێت.
دیاری محه‌مه‌د، جێگری به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له لێدوانێكیدا بۆ وێستگه نیوز، ڕایگه‌یاند: "په‌یوه‌ندیمان به‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه‌و پێده‌چێت پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ لێدونی فه‌رمی له‌وباره‌یه‌وه ڕابگه‌یه‌نن".
وتیشی: "داوامان له پۆلیسی هه‌ولێر كردووه، به زووترین كات لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی بكه‌ن، کوژرابێت یان خۆی کوشتبێت، دەبێت بۆ کەسوکار و کەناڵی کوردسات و رای گشتی بڵاوبکەنەوە".