دوایین پۆستی فەیسبوکی پێشکەشکارەکەی کوردسات
وێستگە ستایل-
وێستگە ستایل-
سۆران سەقزی، پێشكەشكاری پرۆگرامی (سەیر و سەفەر) ی كەناڵی كوردسات له هه‌لومه‌رجێكی ته‌مومژاویدا له شاری هه‌ولێر به فیشه‌ك گیانی له ده‌ستدا، سەنتەری میترۆش داوای لێکۆڵینەوەی جدی لە پۆلیسی هەولێر دەکات.
ئه‌گه‌رچی پۆلیس ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه ناوبراو خۆی خۆی كوشتووه، ئه‌مه‌ش له زاری دوو هاوڕێی سۆرانه‌وه وه‌ریان گرتووه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه‌و كه‌سوكاره‌كه‌شی داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر ده‌كه‌ن.
پۆلیس له زاری دوو هاوڕێكه‌ی سۆرانه‌وه بڵاویشیكردووه‌ته‌وه، كه هۆكاری خۆ كوشتنه‌كه‌ی به‌هۆی قه‌رزارییه‌وه بووه.
ناوبراو لە دوایین پۆستیدا لە فەیسبووکەکەی وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و کە لە لوبنان گرتوویەتی و لە ئێستادا هاوڕێکانی لەو پۆستەوە سەرەخۆشی خۆیان دەکەن.
PM:05:03:09/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 48917
جار خوێنراوه‌ته‌وه