زەیتی زەیتون نهێنی تەمەن درێژییە
وێستگە ستایل-
بەشیکی زۆر لەو ژەمە خۆراکیانەی کە دەوڵەمەندن بە زەیتی زەیتون بە هۆکاری تەمەن درێژی و شێوازێکی ژیانی تەندروست دادەنرێن، هەروەها زەیتی زەیتون یارمەتیدەرە لە ڕێگریکردن لە دووچاربوون بە هەندێک جۆری نەخۆشی.
گۆڤاری "Health" لە راپۆرتێکیدا ئاماژە دەدات بە گرنگی بەکارهێنانی ئەم زەیتە لە ژەمە خۆراکیەکاندا، بەو پێیەی کە دەکرێت وەک سەرچاوەیەکی دەوڵەمەند بە چەورییە سوودبەخشەکان هەژماربکرێت.
توێژینەوەکان سەلماندویانە کە زەیتی زەیتون دەکرێت وەک ڕێگایەکی سروشتی بۆ خۆپاراستن لە هەریەکە لە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرەی جۆری دووهەم بەکاربهێندرێت.
هەروەها جێگرتنەوەی ڕۆنی ڕووەکی بەم زەیتە کوالیتی ژیانکردن باشتر دەکات و نهێنی تەمەن درێژییە.
PM:12:03:12/11/2025
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه