چ کاتێک سەرئێشەی منداڵ مەترسیدارە؟
وێستگە ستایل-
منداڵان بە ڕێژەیەکی کەم دووچاری سەرئێشە دەبنەوە، هەربۆیە هەر کاتێک منداڵ تووشی سەرئێشە بوو پێویستە دایکان باوکان ئاگاداربن و نیشانە مەترسیدارەکانی کاتی سەرئێشە بزانن تاوەکو بە زووی فریای منداڵەکەیان بکەون، لەم باسەدا دکتۆرە خەڵات محمد پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و و تازە لەدایکبووان و گەشە باسی ئەو کاتانە دەکات کە سەرئێشەی منداڵ پێویستی بە پشکنین و بەدواداچوونە کە بریتین لە :
1- تا و ڕشانەوەی لەگەڵ بێت.
2- توند و بەردەوام کە بە ئازار شکێن باش نەبێت.
3- ببێتە هۆی تێکچونی خەو و هەڵسان لە خەو.
4- سەرئێشەی بەیانیان یان زیادبوونی لە کاتی پاڵکەوتن.
5- هاوسەنگی تێکبچێت یان کار بکاتە سەر ڕۆیشتن و قسەکردن و بینینی.
6- گەشکە یان گۆڕانکاری لە بیرکردنەوە و هەڵسوکەوت و کەسایەتی منداڵەکە.
7- سەرئێشەی لەناکاو و زۆر توند.
8- سەرئێشە دوای زەبر و بەربونەوە.
9- دابەزینی کێشی لەگەڵ بێت.
10- هەر کات بوە هۆی دودڵی دایک و باوکەکە پێویستە سەردانی پزیشک بکەن.
PM:03:01:18/09/2025
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه