7 نیشانەی نەزۆکی پیاوان کە نابێت پشتگوێ بخرێت
وێستگە ستایل-
وەک دەزانرێت نەزۆکی یەکێکە لە ئەو حاڵەتانەی کە هاوسەران نیگەران و ناڕەحەت دەکات، نەبونی توانستی وەچەخستنەوە پێویستی بە پشکنین و بەدواداچوونە، ئەم حاڵەتە دەکرێت بە هۆکاری هەریەکە لە خانمەکە یاخود پیاوەکە بێت وە کاتێک باس لە نەزۆکی پیاوان دەکرێت هەندێک نیشانە هەن کە بە هیچ جۆرێک نابێت پشتگوێ بخرێن لەبەرئەوەی هەریەکە لەم نیشانانە ئاماژەن بۆ کێشەیەکی تەندروستی کە کاریگەریان لەسەر خستنەوەی وەچە هەیە، لەم باسەدا دکتۆر ڕەوا عمر پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و پرۆستات و نەزۆکی سەرەکیترین نیشانەکانی نەزۆکی پیاوان دەخاتە ڕوو کە نابێت پشتگوێ بخرێن.
- هەریەکێک لەم نیشانانە دەکرێت ئاماژە بن بۆ کێشەی هۆرمۆنەکان، تێکچوونی بۆماوەیی یاخود کێشەی پێکهاتەی مێشک و غودەکان:
1- کەمبوونەوەی ئارەزووی جوتبوون یان تێکچوونی توانای کۆئەندامی زاوزێ.
2- کێشەی کەمی ئاوی تۆواو.
3- ئازار، ئاوسان یان گرێ لە گونەکان.
4- بچووکبونەوەی گونەکان.
5- گەورەبوونی مەمک.
6- کەمبوونەوەی مووی جەستە یان دەموچاو.
7- مێژوی گونی دانەبەزیو لە منداڵیدا.
PM:02:53:18/09/2025
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه