چەند نیشانەیەکی نامۆ ئاماژەن بۆ شێرپەنجەی گەدە
وێستگە ستایل-
پزیشکێکی پسپۆڕی شێرپەنجە لە میانەی بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژە بەوە دەدات کە پێویستە خەڵکی هۆشیاربن سەبارەت بە نیشانەکانی وەک کۆکەی درێژخایەن و گڕبوونی دەنگ، بەو پێیەی کە دەکرێت ئەم دوو نیشانەیە ئاماژە بن بۆ شێرپەنجەی گەدە.
بە گوێرەی وتەکەنی دکتۆر باسیر بامادۆف بێت، دەرکەوتنی هەندێک نیشانەی وەک کۆکەی درێژخایەن یان گڕبوونی دەنگ دەکرێت لە دەرەنجامی پەستانکەوتنە سەر دەماری vagus یاخود بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەوە بێت، هەروەها نەخۆشەکان هەست بە زیادبوونی پلەی گەرمی جەستەیان دەکەن، جگە لەمەش لەوانەیە هەندێک کەس هەست بە گۆڕانکاری بکەن لە هەستی تامکردنیاندا.
نیشانە پێشکەوتووەکانی شێرپەنجەی گەدە بریتین لە ئازار و ناڕەحەتی لە بەشی سەرەوەی سک، ڕشانەوە یان پیسایی کە خوێنی تێدا بێت و گۆڕانکاری لە قەبزییەوە بۆ سکچوون .
هەربۆیە پزیشکان ڕێنمای دەدەنە خەڵکی کە لە کاتی هەست کردن بەم جۆرە نیشانانە پێویستە پشتگوێ نەخرێت و بە زووی پشکنینی بۆ ئەنجامبدرێت.
PM:01:42:18/09/2025
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه