هۆکارە باوەکانی بۆنی ناخۆشی ناودەم چین ؟
وێستگە ستایل-
بۆنی ناخۆشی ناودەم یەکێکە لەو بابەتانەی کە هەمیشە بەدواداچوونی پێویستە، بەو پێیەی سەرچاوەیەکی بێزارکردنی کەسەکە و دەوروبەرێتی، هەربۆیە چارەسەرکردنی زووی ئەم حاڵەتە لایەنی دەرونی ئارام دەکاتەوە، دکتۆر سەرکەوت رؤوف محمد امین پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر لەم باسەدا هۆکارە باوەکانی ئەم حاڵەتە کە پەیوەندیدارن بە کۆئەندامی هەرسەوە دەخاتەڕوو کە بریتین لە :
1- بەکتریای گەدە.
2- گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە.
3- زیادبوونی بەکتریای ڕیخۆڵە.
4- نەخۆشیەکانی ھەستیاری کۆڵۆن.
5- ھەوکردن و برینی گەدە.
6- گیرانی ڕیخۆڵە.
7- نەخۆشیەکانی جگەر.
8- نەخۆشی گەنم.
9- نەخۆشی کرۆنز.
10- ھەندێک جۆر لە دەرمانەکان.
PM:05:43:17/09/2025
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه