چۆن دەزانیت کە منداڵەکەت لە قسەکردن دواکەوتووە؟
وێستگە ستایل-
وەک دەزانرێت منداڵ هەر لە یەکەم خولەکی لەدایکبوونییەوە هەتا تەواوکردنی تەمەنی منداڵی بە چەندین قۆناغی جیاوازی گەشەکردندا تێدەپەڕێت، هەریەکە لەم قۆناغانە گرنگی و پێزی خۆی هەیە و پێویستە دایکان و باوکان پەیبێببەن و ئاگاداری هەر جۆترە دواکەوتنێک بن، لەم باسەدا دکتۆرە گەشبین کاوە پسپۆڕی منداڵان و تازه لهدایكبووان و گهشه باس لە چۆنییەتی ناسینەوەی دواکەوتنی قسەکردنی منداڵان و ناسینەوەی دەکات.
1- ئەگەر لە هەر تەمەنێکدا کاردانەوەی نەبێت بۆ دەنگ.
2- لە تەمەنی 6-9 مانگ دا گرووگاڵ نەکات.
3- لە تەمەنی 12 مانگ دا وشەی وەک (دادا، بابە، ماما) نەڵێت.
4- لە تەمەنی 15 مانگدا یەک وشەی مانادار جگە لە دایە و بابە نەزانێت، ئاماژە نەکات بۆ ئەو شتەی کە دەیەوێت.
5- لە تەمەنی 18 مانگدا لە 5 وشە کەمتر بزانێت.
6- لە تەمەنی 2 ساڵیدا لە 50 وشە کەمتر بزانێ، یان نەتوانێ دوو وشە بخاتە تەنیشت یەک.
- لەم کاتانەدا پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕی مناڵان بکەن بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری دواکەوتنی قسەکردنی.
PM:05:05:17/09/2025
ئهم بابهته 204
جار خوێنراوهتهوه