مەترسییەکانی گونی دانەبەزیوی منداڵ کامانەن
وێستگە ستایل-
وەک ئاشکرایە گونی دانەبەزیو یەکێکە لە باوترین حاڵەتەکانی نێو منداڵانی کوڕ، هەربۆیە پێویستە دایکان و باوکان ئاگادار بن و هەر لە کاتی لەدایکبوونی منداڵی کوڕەوە پشکنین بکەن بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە دابەزینی تەندروستی گونەکان، لەم باسەدا دکتۆر نەبەز سیوەیلی پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ مەترسییە سەرەکییەکانی ئەم حاڵەتە دەخاتە ڕوو کە بریتین لە :
1- مەترسی سوڕانی گونەکان و ئازار و ناڕەحەتییەکی زۆر.
2- مەترسی زەبرپێگەیشتن بە گونەکان.
3- مەترسی دووچاربوون بە نەزۆکی.
4- مەترسی شێرپەنجە.
- باشترین کات بۆ چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە بەر لە دوو ساڵییە.
PM:04:55:17/09/2025
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه