‌ڤیدیۆ: پاش چەند مانگێک لە دروستکردنی پردێک لە چین ڕوخا

وێستگە ستایل-

لەنێوان چالاکوانەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە فەیسبووک گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبۆتەوە تیایدا داڕمانی ئەو پردەی چین دەرکەوتوە کە تەنها چەند مانگێکە لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە دروستکراوە.


لەو بارەیەوە بەرپرسانی هەرێمی سینچوان لەچین ئاماژەیان بۆ ئەوە داوە بەشێک لە پردە نوێیەکە داڕماوە کەڕێگایەکی خێرا بووە بۆ بەستنەوەی ناوچە بە تبت ەوە، بەڵام هیچ ڕاپۆرتێک نییە لەبارەی برینداربوون و گیان لەدەستدانی هیچ هاوڵاتیەک.

پردەکە درێژیەکەی 758 مەترە و پاش دەرکەوتنی تەقیوی لەڕێگاکە بەڕووی بەکارهێنەرانیدا داخراوە، شایەنی باسە پردەکە لە ئەمساڵدا پێش کاتی دیاریکراوی خۆی تەواوکراوە.


PM:12:08:12/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌